لادێی ڕۆن بێنێ و ئاو بەرێ، هەر ئەو قازانجییەتی.
ڕۆن: ڕۆنەکەرە، مەبەست لە ڕۆنی کوردییە، بە ماندووبوونێکی زۆر دێتەبەرهەم، یان هێنان و بردنی ئاو، گوندنشینان لە هەموو کارەکانیاندا ماندووبوونی زۆر دەکێشن، قازانجیان لەوەدایە کە خاوەنی کەرەستەگەلێکی خۆماڵین کە کۆی پێداویستییەکانی ژیانیانی دابینکردوون. پەندەکە مەبەستی لە ئەرک کێشانی مرۆڤە. [1]