لاف لە غەریبی و گوز لە بیابان.
گوز: وشەیەکە بە واتەی با لێبوونەوە دێت، لە ژیانی دەربەدەری و غەریبیدا، کەس کەس ناناسێت، مرۆڤ هەر درۆیەک بکات، لەبەر ئەوەی نەناسراوە و کەس نایناسێت، کەسیش نییە بەدرۆی بخاتەوە، وەکوو ئەوە وایە لە چۆڵ و بیابانێکدا، کەسێک بایەک بەربدات، کەس گوێی لێ نییە. [1]