ناو: مەیان
نازناو: مەیان خاتوون
ساڵی لەدایکبوون: 1874
ڕۆژی کۆچی دوایی: 1957
شوێنی لەدایکبوون: #شەنگال#
شوێنی کۆچی دوایی: شەنگال
$ژیاننامە$
مەیان خاتوون، ساڵی 1874 لەدایک بووە و لە 15 ساڵیدا لەگەڵ میرعەلی بەگ هاوسەرگیریی دەکات، دوای کۆچی دوایی هاوسەرەکەی دەبێتە میری ئێزدییەکان لە شەنگال، لەبەر هۆکارە کۆمەڵایەتییەکان ماوەیەک دەست لەکار دەکێشێتەوە و دوای مردنی کوڕەکەی و کوڕەزاکەی دەبێتەوە میر.
مەیان خاتوون ژنێکی بە ئیرادە و بوێر بووە و لەناو خەڵکدا خاوەن پێگەی تایبەت بووە، ماوەی 44 ساڵ میرایەتیی کردووە و لە ساڵی 1957 کۆچی دوایی کردووە. [1]