ناو: دارا
ناوی باوک: تۆفیق
ساڵی لەدایکبوون: 1979
شوێنی لەدایکبوون: #بنگرد#
$ژیاننامە$
دارا تۆفیق کاکەئەمین، لە ساڵی 1979 لە گوندی #مەرگە#ی سەربە شارەدێی بنگرد لەدایکبووە، لە شارەدێی #حاجیاوا# قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە، لە شاری #ڕانیە# خوێندنی ناوەندی و ئامادەیی تەواوکردووە، لە ساڵی 2003 بەشی مێژووی #زانکۆی سلێمانی# تەواوکردووە، لەنێوان ساڵانی 2003-2007 وەک مامۆستا و یاریدەدەری بەڕێوەبەری دواناوەندی کێوەڕەش لە ڕانیە کاری کردووە. لەنێوان ساڵانی 2007-2009 بڕوانامەی ماستەری لە بەشی مێژووی #زانکۆی سەڵاحەدین# وەرگرتووە، لە ساڵی 2015 بڕوانامەی دکتۆرای لە بەشی مێژووی کۆلێژی ئادابی زانکۆی ئەسکەندەریە لە وڵاتی میسر بە پلەی نایاب وەرگرتووە، لە ساڵی 2009 وەک مامۆستا و پاشان وەک سەرۆکی بەشی مێژوو و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژی زانستە مرۆییەکان و دواتر وەک یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران لە #زانکۆی ڕاپەڕین# دەستبەکار بووە، یەکەم پەرتووک کە خوێندیەوە پەرتووکی #حەمەدۆک#ی #یەشار کەمال# بوو. ساڵی 2008 ئەندامی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری مێژووی کورردستانە، شارەزای زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزییە.
=KTML_Bold=بەرهامی چاپکراوی:=KTML_End=
#ناوچەی پشدەر لە سەردەمی پاشایەتیدا 1921-1958#، توێژینەوەیەک لەبارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی، دەزگای پەخشی حەمدی، چاپی یەکەم، #سلێمانی#، ساڵی 2011. [1]