ناونیشانی بابەت: ئازاری پشت لە ماوەی دووگیانی
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
ئازاری پشت لە ماوەی دووگیانی یەکێکە لەو کێشە باوانەی زۆربەی خانمانی دووگیان تووشی ئەبن بەتایبەت لە مانگەکانی کۆتایی دووگیانی، ئەم پشت ئێشەیە لەوانەیە کاریگەریی درووستبکات لەسەر چالاکی ڕۆژانە و خەوتنی خانمەکە، لێرەدا باس لە هۆکارەکان و چارەسەری حاڵەتەکە دەکەین:
=KTML_Bold=هۆکارەکانی:=KTML_End=
-قەڵەوی و کێشی زۆر.
-ئەگەر خانمەکە بەر لە دووگیانیش پشت ئێشەی هەبووبێت.
-زیادبوونی کێش لە ماوەی دووگیانی.
-کاریگەریی گۆڕانکاری هۆرمۆنەکان لەسەر جومگەکانی ناوچەی حەوز و بڕبڕەی پشت کە بەستەرەکانیان تا ڕاددەیەک نەرم ئەبن بۆ ئاسانکاری پڕۆسەی لەدایکبوون.
-بەپێوە وەستانی زۆر.
=KTML_Bold=چۆن ڕێگری لێ بکەین یان چارەسەری بکەین؟=KTML_End=
-وەرزشکرن، لەژێر چاودێری کەسی شارەزا لە بواری چارەسەری سرووشتی.
-پێڵاوی بەرز لە پێ مەکە و باشترە ئەو جۆرە پێڵاوانە لە پێ بکەیت کە نەرمن و گونجاون بۆ کەسێک کە ئازاری پشتی هەبێت.
-دووربکەوە لە خەوتن لەسەر پشت.
-پشوودان.
-سەبارەت بە بەکارهێنانی دەرمان پێویستە لەژێر ڕێنمایی پزیشکەکەت بێت. [1]