ناونیشانی بابەت: فۆتۆگرافەرێک ویژدانی دنیای هەژاند
ناوی نووسەر: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
یەکێک له و فۆتۆگرافە ، خاوەن ئەزمونانەی ، لە گرتەکانییەوە ، تراژیدیای ڕەشەبای ژەهری هەڵەبجەی ، گەیاند بە جیهان و ویژدانی هەموو دنیای هەژاند ، ئەحمەد ناتق بوو .
زمانی فۆتۆی هونەری ، ئەم هونەرمەندە ، پڕە ، لە تێرامانی سیحری بەهای جوانی مرۆڤ ومرۆڤایەتی ، لە فۆتۆکانی دا:
( چیرۆکێک ، رۆمانێک ، سیناریۆی فیلمێکی سینەمایی) دەبینرێت.
چیرۆکی وێنەکانی پڕن ، لە سیناریۆی تراژیدیای مەرگی شارێک .
هەموو ساڵێک لە 16 / 3 /1988، ڕەشەبای ژەهر ی هەڵەبجە و تراژیدیای عومەری خاوەر ویژدانی مرۆڤایەتی شەرمەزار دەکات .
ئەحمەد ناتق ، وەک ڕۆژنامەنووسێک و هەواڵنێرێک ، بەرپرسی بەرێوەبە ڕایەتی فۆتۆی هەواڵ نێری کۆماری ئیسلامی ئێران ، بە خۆی وکامێراکەیەوە ، ڕووی کردە هەڵەبجە ، دوو ڕۆژ ، دوای سوپای پاسداران ، گەیشتە ناو هەڵەبجە .
لە 14 /3 سوپای پاسداران ، لەسەر سنووری ئێرانەوە هێرشیان بۆ عیراق کرد، 15 / 3 پاسداران و بەرەی کوردستانی هەڵەبجەیان ئازاد کرد .
لە 16/ 3 / 1988 فرۆکە جەنگییەکانی عێراق ، شاری هەڵەبجه و دەوروبەریان نوقمی ژەهری کیمیایی کرد .
ئەحمەد ناتق ی فۆتۆگرافی مەیدانی ، 210 فلیم و وێنەی ، تراژیای ژەهر بارانی . لە ناو هەڵەبجەدا گرت ،
20 وێنەی ئەو فۆتۆیانەی ، لە دنیا دا بڵاوکرایەوە .
یەکێک لەو وێنانە ، ئه و فۆتۆیەی عومەری خاوەر و کۆرپەکەی بوو، لە وێنەکەدا ، (عومەری خاوەر وکۆرپەکە)ی لە باوەش گرتووە' سییەکانیان پڕبووە لە ژەهر ، ئەو فۆتۆیە ، هەمووسنووره داخراوەکانی جوگرافیای دنیای تەی کرد .
ئەو فۆتۆیە ، ڕەشەبای ژەهری هەڵەبجە ی ، وەک تاوانێکی ( دیکۆمینتی نێودەوڵەتی) بە دنیا و مرۆڤایەتی گەیاند.
ئەم فۆتۆ نیودەوڵەتییە جیهانی یە ، بە پێنج زمانی جیاواز کرا بە پۆستەر ، هەست و نەستی دنیای گەیاندە ، لای عومەری خاوەر و کۆرپەکەی باوەشی لە هەڵەبجە .
ئەحمەد ناتق ، لە بارەی وێنەی عومەری خاوەر ، ئاماژەی بەوە کردووە :
-پیاوێکم بە جلی کوردیی ، لە پەنا دیوارێک دا بینی ، جامانەی بە دەم و چاوییەوە پێچابوو ، منداڵیکی بچووکی بە ئامێزەوە گرت بوو ، ژەهری کیمیاییەکە ، بە جۆرێک خنکاندبوونی ، هەناسەی لە هەردووکیان بری بوون .
ڕوخساری منداڵەکە . لە ناو تەمی ئەو ژەهرەدا ، ئەوەندە جوان بوو ، وەک ئەوەی ، لەدوای شیر خواردن، لە خەوێکی قوڵدا بێت .
لە دیدارێک دا ئەحمەد ناتق ، لە وەڵامی پرسیارێکی عیرفان ئەحمەد وتی :
-یەکێک لە گرفتەکانی ڕاگەیاندن لە ئێران ، هەڵسوکەوتێکی کۆن و لاوازیان لە گەڵ تراژیدیای هەڵەبجە دا کرد ، له و کاتەدا من بۆ ئاژانسی هەواڵی ئێران کارم دەکرد، ئه و وێنە ڕەنگاورەنگانەی لەناو ژەهرەکەی هەڵەبجە گرتم ، دیار نەماوە، تا ئێستا نازانم لای کێ یە ؟ .
بەڵام شانازی بەوەوە دەکەم ، دادگای تاوانبارانی عێراق ، لە دادگای کردنی تۆمەتبارانی کیمیا بارانی هەڵەبجە ، وەک دیکۆمینتێک سوودیان لەوێنەکانم وەرگرتووە .
ئەحمەد ناتق دەڵیت :
-ئه و وێنانەی کاتی خۆی ، لە ڕۆژنامەکانی ئێران دا بڵاو کراونەتەوە ، زۆر باشنین ، چونکە بەرپرسانی بەشی وێنەگرتن ، تێگەیشتنیان لە بواری فەلسەفی دا لاوازە ، ناتوانن بە باشی هەڵسوکەوت لە گەڵ وێنەکان دا بکەن ، هەرچەندە ، ئێمە فۆتۆگرافەری باش و وێنەی باشمان هەیە ، بەڵام بەرپرسی بەشی وێنەگرتن لە ڕۆژنامەکان دا، لە ئاستی هەڵبژاردنی فۆتۆکان دا نەبوون. .
ئەحمەد ناتق ، لە بارەی تایبەتمەندی و وێنەی نایاب و سەرکەوتوو دا دەڵێ:
-پێویستە فۆرمەکە ، بە جۆرێک بێت ، بینەر لە بەرامبەری دا ، هەڵوێستەیەک بکات ، دەبێت وێنەکە بیرۆکەیەکی تیا بێت ، یا توخمەکانی وێنەکە بیرۆکەیەکی تێدا بێت ، کە مەبەستێک بگەیەنێتە بینەر ، یان فەلسەفەیەک لە پشتیەوە بێت ، بۆ ئەوەی بتوانین ڕێبازێک پیشان بدەین ، بابەت لە ناوەرۆکتر بێت ، بەڵام دەبێت لە چوار چێوەیەکی جوان دا ئەنجام بدرێت ، فۆرمیش ، لە چوار چێوەیەکی هونەری دا شێوە ی خۆی وەربگرێت.
ئەحمەد ناتق چەند وێنەیەکی تراژیدیای ڕەشەبای ژەهری هەڵەبجەی لە کتێبێک دا ، بەنای (دەنگی بێ دەنگی )، بە زمانی فارسی و کوردی و ئینگلیزی چاپ و بڵاو کردوەتەوە .
عەبدوڵڵا کەریم مەحمود
*ئەحمەد ناتقی ، لە ساڵی1959 لە باشووری تاران لە دایک بووە، کۆلیژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی تاران تەواوکردووە ، لە بواری دەرهێنان دا، خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریس - ە ، لەساڵی 1970 دەستی بە وێنە گرتن کردووە ،
لە 1978 -1982 وێنەی خۆپیشاندان و ڕووداوەکانی گرتووە، وەک وینەگرێک دەیان وێنەی جەنگی عێراق –ئێرانی گرتووە .
لە بواری وێنە گرتن دا ، خاوەنی نامەی دکتۆرایە ، بەشداری چەندان پێشانگای لە ناوەو لە پێشانگای نێودەوڵەتی کردوەو چەندان خەڵاتی پێ بەخشراوە، ڕپۆرتی جام کورد. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=