پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەکان
ئیرۆن
25-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
24-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
22-05-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
قولیجانی سەرحەد
22-05-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
شوێنەکان
عەلیاوا - سێوسێنان
22-05-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,083
وێنە 106,706
پەرتووک PDF 19,299
فایلی پەیوەندیدار 97,346
ڤیدیۆ 1,392
ژیاننامە
ئەحمەد کایا
ژیاننامە
خەڵەف زێباری
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
یادکردنەوەی ڕاپەڕین
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

یادکردنەوەی ڕاپەڕین

یادکردنەوەی ڕاپەڕین
یادکردنەوەی ڕاپەڕین
#عادل قادری#

یادکردنەوەی (ڕاپەڕین) دوای تێپەڕینی زیاتر لە سێ دەیە بە سەر ئەم ڕووداوەدا‌، هەمان دەلالەتی نابێت کە لە بەستێنی شۆڕش و ژیانی پێشمەرگایەتی و دەسەڵاتدارێتی #بەعس# و جێبەجێکردنی ئەنفال و هەموو جۆرە هەوڵێکی فاشیستی ئەو حیزبە بە سەر کوردستاندا بوو، ڕاستتر وایە بڵێم ئەو تێڕوانینەی ئێستا ڕاپەڕین دەخوێنێتەوە و یادی دەکاتەوە و بە شێوەی دیکە و لە بەستێنی دیکەدا دەیخوێنێتەوە تووشی جۆرێک لە فەرامۆشی و شۆکی ناو دۆخی ئێستا بووە، واتە نەوەی پاش ڕاپەڕین نە بەتەواوی وانەکانی ڕاپەڕینیان پێگەیشت و نە ئەو چاوەڕوانیانەی کە بۆیان نەخشێندرابوو هاتە دی، بۆیە ئاسایی دەبێت ڕاپەڕین وەکوو ئەکتێکی ڕزگاری و شۆڕشگێڕانە دەلالەتەکەی لاین لەق بێت و جۆرە دژکردەوەیەکی ڕادیکاڵ کە بێ بەری نییە لە ڕوانینی ڕەخنەگرانە لە هەمبەریدا بنوێنرێت، ئەمە دەرخەری قۆناغێکی نوێیە لە چاوەڕوانی تاک و هاووڵاتی کورد و بە هەمان ئەندازەش مەوداگرتنێکە لە جیهان-ژینی سەردەمی شاخ و پێشمەرگایەتی و بە پێی ئەوەش ڕاپەڕین.
دەبێت لە خوێندنەوەی ڕاپەڕین و دەلالەتەکانی چەند خاڵمان لەبەرچاو بێت تاکوو بتوانین ڕەخنەیەکی درووست و لەجێ ئاڕاستەی ڕاپەڕین و ئاڕاستەی خواست و ئامانجەکانی و بە گشتی دۆخی ئێستای کوردستان بکەین.

یەکەم: ڕاپەڕین ئەکتێکی لەناکاو بەهەڵکەوت نەبوو کە لە #05-03-1991# و لە کاژێر 9ی بەیانی لە دەروازەی ڕاپەڕین واتە #ڕانیە# دەست پێ بکات، بەڵکوو ئێمە لەو ڕۆژەدا تەنیا لایەنە کردەکیی و پراکتیکییەکەیمان بینی و ئەنجامەکەشی گشتگیربوونەوەی ڕاپەڕین و ئازادبوونی هەموو کوردستان لە ماوەیەکی کەمی 16 ڕۆژە بوو واتە لە 5ی ئازار تا 21ی ئازار هەموو دامودەزگاکانی ڕژێمی بەعس بە پێشەنگی جەماوەری ڕاپەڕیو و هێزی پێشمەرگە و بەرەی کوردستانی لە هەموو ناوچە کوردنشینەکان وەدەرنران. بۆیە لێرەدا دەبێت بۆ زیاتر بینینی ڕەگ و ڕیشەکانی (ڕاپەڕین) و هەڵوێستەکردن لەسەر ڕەهەندە ناکردەکی و ڕۆحی و شوناسمەندەکەی، لایەنی دەروونی و مێژوویی خواستی ڕزگاری و ئازادی خەڵکی کوردستان و هێزە کوردستانییەکان و ڕۆحی نەتەوەیی کوردیشمان لەبەرچاو بێت ئەم لایەنە دەروونی و مێژووییە تەواوکەری لایەنی پراکتیکی و کردەکی ڕاپەڕینه، ‌بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەم دووە‌ خوێندنەوەی ڕاپەڕین نیوەچڵ و خواروخێچ دەبێت.

دووەم: دەبێت دان بەم ڕاستییەدا بڵیین کە ئەکتی ڕاپەڕین لە ماوەی ساڵانێکی درێژی سەرکوتکردن و چەوساندنەوەدا ناکرێت‌ لە پلەی ئەکتێکی ڕەسەن و تەواو پێناسە بکرێت، بەڵکوو دەشێت وەکوو پەرچەکردارێک دژی جەللاد و داگیرکەر بیبینین کە لەگەڵ خواستی ئازادی و ڕزگاری هەڵپێکراو و گرێدراوە. بۆ زیاتر تێگەیشتن لەم باسە دەبێت ئەوەمان لەبیر بێت کە ڕاپەڕین سێ ساڵ دوای ئەنفالە شوومەکە ڕووی دا. لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت کە خوێندنەوە و هەڵوێستەکردن لەسەر ڕاپەڕین بە بێ خوێندنەوەی ئەنفال و پڕۆژە و پڕۆسەی قڕانکردنی کورد و نەتەوەی کورد دیسان خوێندنەوەیەکی ناواقیعییە و دەکەوێتە داوی تێڕوانینێکی بەرتەسکی حیزب و خێڵ و تاقم و دەستەوگرووپی سیاسییەوە‌. هەر پێناسەیەکمان بۆ ئەنفال هەبێت بەو پێوەرەش لە ڕاپەڕین و پەیام و چاوەڕوانییەکانی دەگەین، ئەگەر تا ئێستا ئەنفال نەبووە بە لقێکی لێکۆڵینەوەیی لە زانکۆکانی کوردستان و لایەنە قووڵ و نادیار و خۆحەشاردەرە دەروونییەکانی نەخراونەتە ڕوو ئەوا ڕاپەڕینیش بە هەمان ئەندازە کەوتووەتە ناو لێڵی و بێ پەیامی و بەتاڵبوون لە ناوەرۆک و کاکڵەکەی وردەوردە بەرەو پووکان دەڕوات. بە دەربڕینێکی دیکە خوێندنەوەی قووڵ و ئەخلاقیانەی ئەنفال دەکرا هەم پەیامەکانی ڕاپەڕین قووڵتر پیشان بدات‌ و هەم ئاڕاستەی سیاسی و کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگەی باشووری کوردستانیش بەرەو ئاقارێکی هێورتر و پتەوتر و شوناسمەندانەتر بەرێت.

سێیەم: لەو دوو تێڕوانینەی سەرەوە دەکرێت بەم ئەنجامگیرییە بڕۆین کە ڕاپەڕین مێژوویەکی ناوەکی هەیە و مێژوویەکی دەرەکی. خوێندنەوەی هەر کام لەم مێژووانە گرێدراوە بە تێگەیشتن لە هۆکارەکانی ڕاپەڕینی و ڕاسانی کورد لە گرینگترین چرکەساتی ڕاپەڕینەکە واتە ڕۆژی 05-03-1991. مەبەستم ئەوەیە کە بەدەر لەم لۆژیکە مێژووییە خوێندنەوەی ڕاپەڕین ئیتر خوێندنەوە نابێت، بەڵکوو بەرتەسککردنەوەی پەیام و مێژووی مافخوازیی و خەباتی کورد و تەنانەت کارەساتی ئەنفالیشە.

چوارەم: وەک دەزانین ماوەیەکی کوورت دوای ئازادبوونی هەموو ناوچە کوردستانییەکان بە ڕاپەڕینی جەماوەر و هێزی پێشمەرگە و پلانی بەرەی کوردستانی، پاش شکست و گەڕانەوەی ڕژێمی بەعس لە شەڕی کەنداوی یەک، تانک و تۆپ و فڕۆکە و هێزەکانی گاردی کۆماری پەلاماری کوردستانیان دا و (کۆڕەو) هاتە ئاراوە، وردبوونەوە لەم زنجیرەی هۆکارێتیانە بۆ بینینی واقیعی ڕاپەڕین وەکوو خواستێکی ڕەسەنی جەماوەری و خەباتگێڕی و شۆڕشگێڕانەی گەلی کورد گرینگە، ئەگەر وەکوو پەیوەندییەکی هۆکارێتی (عیلی) چاو لە زنجیرەی ڕووداوەکان بکەین ئەوا تێدەگەین کە ئەگەر ڕاپەڕین نەبایە کۆڕە و نەدەبوو، با بۆ ڕوونتربوونەوەی زیاتری هۆکارێتی لە بابەتەکە بگەڕێینەوە دواترەوە، ئەگەر داگیرکاری و دابەشکردن و ستەم و چەوسانەوە و ئەنفال و #هەڵەبجە# نەبایە ڕاپەڕین و شۆڕش ڕووی نەدەدا و ئەگەر ڕاپەڕین نەبایە کۆڕەویش نەدەهاتە ئاراوە. هەر بۆیە کۆڕەویش بە درێژەی تێچوو و قوربانیدانی ڕۆحی ڕزگاریخوازی و شۆڕشگێڕانەی کورد پێناسە دەکرێت، بەڵام لە ئاستە بێکەس و مەزڵوومانەکەیدا، لێرەدا دەردەکەوێت کە ئەگەر ئازادی باشووری کوردستان ببەستینەوە بە کۆڕەوەوە کەواتە تەنیا لە گۆشە و کونایەکی بچووک و بەرتەسک قەتارەی ئاوا‌رەیی و بێ ماڵ و حاڵی و ترس و تۆقان و مەرگ و قوربانیبوونی خەڵکمان بینییەوە، دانانی کۆڕە و وەکوو هۆکاری ڕاستەقینەی ئازادکردنی کوردستان لە ڕاستیدا لە دەرەوەی مێژوو و ڕووداوەکانی ناو جوگرافیای سرووشتی و سیاسی کوردستان مانا وەردەگرن، ئەوە بۆ زلهێزەکان و ئەو هێزانەی ئەورووپی و ئەمریکا و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو کە کۆڕە و وەکوو کارەساتێکی گەورەی مرۆیی هۆکار بوو و ناچار بە هەڵوێستی کردن تاکوو بۆ پێشگرتن لە هاتنەئارای قەیرانی گەورەی مرۆیی ناوچەی دژەفڕین بە پانایی 36 پلە دابنێن.
ئەوان شاشە و میدیا و ڕای گشتی جەماوەری جیهانیان بینی نەک ئەنفال و قەڵاچۆکردن و بەعەرەبکردن و قڕکردنی کورد، ئایا ئاگادار نەبوون لە ئەنفال؟ ئەگەر ئەوان ئاگادار بوون و بۆیان گرینگ نەبوو خۆ ئێمە ئاگادارین و ئەنفالکراین، چۆن دەبێت بە لۆژیکێکی بەرتەسک ئەو ڕەنج و ئەزموونە کارەساتاوییە بخەینە پشت گوێوە؟ ئەوان بە لۆژیکی یاسای فەرمی وڵاتان و هاووڵاتییەکی ئێراقی چاویان لە کورد و هەڵەبجە و ئەنفال کرد و هەموو ئەمانەیان بە کێشەی نێوخۆیی سەدام و ئێراق دەزانی تا کاتێک بەرژەوەندییەکانیان کەوتە مەترسییەوە و ڕژێمی ئێراق پەلاماری کوەیتی دا. بۆیە لۆژیکی قرتاندنی ڕاپەڕین و زەقکردنەوەی تەنیاوتەنیای کۆڕە و وەکوو هۆکاری هاتنە ‌ئارای ئازادی بەشێک لە باشووری کوردستان هەر هەمان لۆژیکی نیوەچڵ و ناتەواوە کە دانانی ناوچەی دژەفڕین و دەسەڵاتێکی فیدراڵ بەئازادی و ڕزگارکردنی نەتەوەیەک دەزانێت، لە ڕاستیدا ئێمە دەبێت سنوورێکی ورد و پتە و لەنێوان ڕۆحی مێژوویی خۆڕاگری و خەباتی کورد لەگەڵ تێڕوانینی سیاسی و ژیۆپۆلەتیکی وڵاتانی ناوچەکە و بەرژەوەندی زلهێزەکان دابنێین و جیایان کەینەوە و نەهێڵین ئەو لۆژیکە بخۆر و هەڵلووشە خواست و ئارەزوویەکی دێرین و لە مێژینە بباتە ناو کایەکانی خۆیەوە، ئێمە دەبێت خواستی ئازادی و ڕزگاری لەگەڵ بەدەستهێنانی ناوچەیەکی جوگرافیایی بچووک و بەرتەسککراو بە ناوی دژەفڕین جودا بکەینەوە، ئازادی کوردستان ئەنجامی ساڵانێکی زۆر خەبات و خوێن و فیداکاری و گیانبازی بوو، ئەنجامێک کە بە ناوی کۆمەڵێک نسکۆ و سەرکەوتن و خەیانەت و شەرم و شکست و قوربانیدان و نەسرەوتن و سەربەرزی و گەندەڵی و کۆڵنەدان و ناڕەزایەتی و ڕەخنەگرتن و دڵسۆزی و خۆنەویستی و شەهیدبوون دا هاتووە و هێشتاش زۆری بە بەرەوە ماوە.

پێنجەم: ئەوەی دوای ڕاپەڕین هاتە ئاراوە نابێت تەنیا لە ڕووبەر و ئاسۆیەکی زەمەنی بچووکدا بخوێنرێتەوە، کۆمەڵگەی دوای ڕاپەڕین کۆمەڵگەیەک بوو کە ڕزگاری بەدەست هێنابوو، لەژێر پۆستاڵی ستەم و هەتک و دەسدرێژی و سەرکوت و سووکایەتیپێکردن ئازاد ببوو، بەڵام ئەم ڕزگارییە بریتی نەبوو لە دۆخێکی ئامادە و ئارام و پڕ ئاسوودەیی کە خەڵک بێت و لەسەری دانیشێت، کۆمەڵگەی دوای ڕاپەڕین و کۆڕە و کۆمەڵگەی جەنگی چەندین ساڵە، کۆمەڵگەی پاش ئەنفال، کۆمەڵگەی پاش شاخ و کۆمەڵگەی پاش جەنگە زۆرو زەبەندەکانیشە، بۆیە ئەگەر لە لۆژیک و ئاسۆیەکی زەمەنی ئاوەهادا ڕەوتی خەبات و ئازادی و ڕزگاری نەخوێنینەوە ئەستەمە لەو دۆخەی کە ئێستا هاتۆتە ئاراوە تێبگەین، ئەستەمە لە سیستەمی حوکمڕانی کوردیی کە لەگەڵ کۆمەڵێک قەیرانی جیدیدا ڕووبەڕوو بووەتەوە و خەڵک لەوپەڕی زەختی ئابووری و گوزەرانی ژیاندا دەژی، تێبگەین. هەرچەندە نابێ ئەمەش لەبەرچاو نەگرین کە بەشێک لەو دۆخەی کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان تەنگی بە خەڵک هەڵچنیوه، ‌ ئەو سیاسەتە نایەکگرتوو و حیزببازییە ناتەندرووستەیە کە ڕۆحی بەرخۆدان و شۆڕشگێڕانەی ڕاپەڕینی لاواز و نەزۆک کردووە. لە ڕاستیدا ئەم دۆخە گرێدراوییەکی توندوتۆڵی بە داهاتووی کورد و مانای شووناسی کورد و خواست و چاوەڕوانییەکان لەو پارچەیە و تەنانەت پارچەکانی دیکەش هەیە، ئەگەر دەسەڵاتی کورد بە گشتی و حیزبە کوردییەکان بە کۆ ستراتیژێکی دیاریکراو و پتەویان بۆ ئەمە نەبێت بەدڵنیاییەوە درەنگ یان زوو تووشی شکستی کردەکی گەورە دەبنەوە و بێ بەری نابن لە پزیسکە سووتێنەرکانی ڕۆحی ڕاپەڕیو و شۆڕشگێڕانەی مێژوویی کورد.

$دەلالەتی ڕاپەڕین بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان$
لە ڕاستیدا گۆشەنیگای ئێستای بەشێک لە خەڵکی باشوور، واتە ئەو بەشەی کە لە دۆخی ئێستای باشوور ناڕازین و لە ململانێی حیزبیشدا تا شوێنیک ڕۆیشتن کە خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێم بوون، لەگەڵ تێڕوانینی زۆرینەی خەڵکی کورد لە ڕۆژهەڵات بۆ ئەزموونی حوکمڕانی و ئازادی لە کوردستانی باشوور یەکناگرێتەوە و زۆرجار ئەم ڕوانینەی ڕۆژهەڵاتییەکان لە بەرگریکردن لە حکومەتی هەرێم و ئەو نموونەی گچکەیەی ئازادیی کوردستان بە ساویلکەیی و نەزانین ناوزەد دەکرێت، لە ڕاستیدا ئەم تێروانینەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ڕاپەڕین، تا ئەزموونی ئازادیی لە هەرێمی کوردستان لە فەزا و کۆنتێکستێکدا هەناسە دەکێشێت کە قۆناغی پێش ئازادییە، قۆناغی داگیرکراوی و لەژێر پۆتساڵبوونی ڕۆژهەڵاتە، قۆناغی هاووڵاتی پلەدوو و پلە چەندبوون و دۆخی زاڵبوون و هەژموونی یەک زمان و کو‌لتوورە، سیاسەتی سڕینەوەی نەرمی شوناسی کوردییە، دۆخی دزی و گەندەڵی گەورەی ناو سیستەمی حوکومڕانی کۆمار و هیچ بەر کورد نەکەوتنە بە شێوەی گشتی ئەمە دۆخێکە هاوشێوەی دۆخی باشوور لە سەردەمی ڕژێمی بەعس لە پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی نێوان سەردەست و ژێردەست.
دۆخێکە بە زەمینە و کۆنتێکست و ڕووداو و مێژووی خۆیەوە. بۆیە کوردانی ڕۆژهەڵات لەم گۆشەنیگایەوە باشوور بۆیان نەک سیستەمی ململانێی حیزبی و دەسەڵاتدارییەکی یەکنەگرتوو بەڵکوو کڵاوڕۆژنەی ئازادی و ڕزگاری و داهاتووی وێنە و خەونێکە کە بە شێوەی گشتی بۆ خۆی وێنای کردووە، لەپاڵ ئەوەدا کە هەڵە و کەمووکوڕییەکانی باشوور دەبینێت و ڕەخنەشی دەکات. لێرەدا باس لەسەر جیاکردنەوەی دوو لۆژیکە کە دەکەونە بەرانبەری یەکدییەوە، لە حاڵێکدا ئەم دوو لۆژیکە دەتوانن بە دیالۆگ و ڕاگۆڕینەوە ئەو لێڵی و لێکتێنەگەیشتنە لا ببەن و بۆ دەوڵەمەندکردنی شوناسی کوردی لەهەر دوو پاڕچەکە هاوکار و یارمەتیدەر بن. لۆژیکی ڕۆژهەڵات گەندەڵی و حوکمڕانیی نایەکگرتوو و پشێوی و زەخت و نالەباری ژیانی خەڵک و باشوور دەبینێت، بەڵام ئەرکیان ئەوە نییە تەنیا لەسەر ئەو خاڵانە بوەستن چوون تەنیا ئەو خاڵانە دۆخ و کیانی دەسەڵاتی باشوور مانیفێست ناکەن، لەپاڵ ئەوەدا بووژانەوەی شوناس و زمانی کوردی، ڕێزی هێما و ڕەمزەکانی کوردایەتی، درووستبوونی مێژوویەک لە ئەزموونی سیاسی و خەبات و بە گشتی نۆستالێژییەک بۆ کوردبوونێکی ئازاد بە شێوەی نیوەچڵ و ناتەواو دەبینن، لۆژیکی هاوڕێیانی باشووریش ئەم سۆز و هۆگرییەی ڕۆژهەڵاتییەکان دەخەنە ناو کایە و ململانێی حیزبییەوە و بڕیار و حوکمی نەزانین بۆ ئەو لۆژیکە شوناسخوازە دەردەکەن کە دابڕان و کپکردنی دیالۆگ لەنێوان ئەم دوو لۆژیکە درێژەی هەمان ڕووبەری ئازادیکوژی و ململانێی ناتەندرووستی حیزبییە کە ناکرێت لۆژیکی ڕوانینی دۆستانی ڕۆژهەڵاتی تەنیا بە پێی ئەو پێوەرە هەڵبسەنگێنرێت.[1]
ئەم بابەتە 46 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 07-03-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 07-03-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فۆڵدەرەکان: مێژووی هاوچەرخ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 22-03-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 24-03-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 23-03-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 46 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئەحمەد کایا
15-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئەحمەد کایا
ژیاننامە
خەڵەف زێباری
06-10-2013
هاوڕێ باخەوان
خەڵەف زێباری
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
22-05-2020
هاوڕێ باخەوان
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەکان
ئیرۆن
25-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
24-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
22-05-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
قولیجانی سەرحەد
22-05-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
شوێنەکان
عەلیاوا - سێوسێنان
22-05-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,083
وێنە 106,706
پەرتووک PDF 19,299
فایلی پەیوەندیدار 97,346
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2.234 چرکە!