سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# لە کەرنەڤاڵی نەورۆز لە #ئاکرێ# وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: هیچ ساڵێک لە هیچ شوێنێک وەک ئاکرێ یادی جەژنی نەورۆز نەکراوەتەوە و و دەمانەوێت ئاکرێ ببێتە بنکەی یادکردنەوەی جەژنی نەورۆز.
هەروەها سەرۆکوەزیران #مەسرور بارزانی# سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو کەسانەی لە لافاوەکەی #دهۆک# و #زاخۆ# گیانیان لەدەستدا و ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ قەرەبووکردنەوە و کەمکردنەوەی ئازاری ئەوانەی بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان پێگەیشتووە.
هاوکات سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سوپاسی خۆڕاگری خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەم کە بەهۆی کێشەی مووچەوە و گوتی: هەرچەندە کێشەی ئێمە تەنیا مووچە نییە و دڵنیاییش دەدەم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ لەسەر هێلم و لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو کێشەیە بە تەواوی چارەسەربکرێت و چیتر نەبێتە گرفت.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد: نەورۆز رۆژێکی مێژوویی و نەتەوەییە و لەم رۆژەدا پەیمان دەدەینە خوای خۆمان و بەڵێن دەدەینە خوێنی شەهیدان کە بەرگری لە ماف و ئازادی و دەستەکەوتەکانی خۆمان و کیانی کوردستان بکەین و رووبەڕووی ستەم و بێ دادی و گەندەڵی و نادادی دەبینەوە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=