پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مووچەکەمان زیاد دەکا
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
28-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
یار و نەیار
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
27-05-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
27-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
غەریبیت دەکەم
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,898
وێنە 106,293
پەرتووک PDF 19,330
فایلی پەیوەندیدار 97,312
ڤیدیۆ 1,399
ژیاننامە
تەها کەریمی
ژیاننامە
خاڵە ڕەجەب
ژیاننامە
میم ڕەعنا
ژیاننامە
سەید کامیل نیزامی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا زێڕین
چۆن کوردی باشوور کۆتایی هات؟
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چۆن کوردی باشوور کۆتایی هات؟

چۆن کوردی باشوور کۆتایی هات؟
=KTML_Bold=چۆن کوردی باشوور کۆتایی هات؟=KTML_End=
#سەردار عەزیز#
لە چەند ساڵی ڕابردوودا پڕۆسەیەکی چڕی هەمەلایەن لەلایەن سیخوڕ و گەمژەی بە کەڵک و داخ لە دڵ و کەمئاگا بە خەستی بەڕێوە دەچێت، بۆ ئەوەی کەڵک لە گەندەڵی و خراپی حوکمڕانی و شەڕی ناوخۆ و نامۆدێرنی دەسەڵاتی باشوور ببینرێت بە مەبەستی ئامانجێکی جیاوازتر و گەورەتر.
زیاتر لە دوو هەزار و پێنج سەد ساڵ لەمەوپێش ستراتیجیستی گەورەی چینی سەن تزو (Sun Tzu) ڕوانگەیەکی داڕشت کە هەتا بێت کاریگەریی زیاتر دەبێت. بەلای ئەو، شەڕ ئەوە نییە ڕووبەڕووی دوژمنەکەت ببیتەوە بەرانانە، بەڵکوو چۆن لە ناوەوە بۆگەنی دەکەیت. ئەم پڕۆسەیە لەلایەن زۆربەی زۆری دەزگا و ناوەندە سیخوڕییەکانی دنیاوە پیادە دەکرێت.
لە سەردەمی ئەمڕۆدا بەهۆی گەشەی تەکنەلۆجیا و گەیشتنی ئەو تەکنەلۆجیایە بە هەمووان و لە ڕێگایەوە گەیشتی زانیاری بە هەمووان، جەنگی نازانیاری یان زانیاری هەڵە یان چەواشەکاریی بووەتە کارێکی ئاسانتر. ئەمڕۆ بە ئاسانی خەڵکانێکی زۆر دەخزێنرێنە ناو دنیایەکی ئاڵۆزی درووستکراوی ئاڕاستەکراوە وە. هیچ کاتێک هەستم بەچڕی ئەم دنیایە نەکرد، هێندەی کە پەرتووکەکەی مایک ڕۆپچایلدم خوێندەوە، دەربارەی درووستبوونی گرووپی Qanon لە ئەمریکا. گرووپێکی ڕاستڕەوەی توندڕەوی ترەمپ-دۆست.
بەم جەنگە دەڵێن شەڕی دەروونی (disinformation). بەکوورتی چۆن کەڵک لە قەیرانەکانی خەڵکانێک دەبینیت بۆ ئاڕاستەکردنیان بە ڕاڕەوێک کە دژ بە بەرژەوەندی ئەوان بێت و بە سوودی خۆت بێت، بەڵام خۆیان لە پێچەوانەکەی تێگەیشتوون. بەو مانایە خۆیان وەها دەزانن کە تۆ فریادڕەسیت، چونکە تۆی فریودەر لەو نێوەدا و بزریت.
کەس هێندەی کۆنە سیخوڕی کەی جی بی (KGB) یوری بێزمینۆڤ ڕاشکاوانە ئەم گەمە قێزەونەی نەخسووەتەڕوو. بێزمینۆڤ باس لەوە دەکات کە چۆن بڕی زۆری کاری دەزگای سیخوڕی سۆڤیەت بۆ ئەوە بوو کە چۆن گەلان لە ناوەوە ڕیسوا بکات. ئەم پڕۆسەیە بە چەند قۆناغێکدا تێدەپەڕێت:
قۆناغی یەکەم، کە درێژخایەنە و زەمینەسازە قۆناغی نەهێشتنی ورە یان کەسایەتی کەسەکانی ناو کۆمەڵگەیە. ئەم پڕۆسیە کاتێک دەگاتە لوتکە کە زۆرینەی خەڵک یان نەوەیەک لە کۆمەڵگە گەورە دەبن لە سایەی ئەم جەنگە دەروونییەدا و تێڕوانییان بۆ واقیع بەتەواوی گۆڕاوە، یان مێشکیان بە جۆرێک شۆراوەتەوە کە جارێکی تر بە ئاسانی ناتوانن واقیع هەست پێبکەنەوە. بێزمینۆڤ دەڵێت تێکشکانی ڕۆح یان نەمانی باوەڕ بە خود (demoralization)، پڕۆسەیەکە کە بە ئاسانی ناتوانرێت بۆ دواوە بگەڕێنرێتەوە. لە دۆخی وەهادا چیدی ڕاستی و حەقیقەت و واقیع هیچ بەهایەکیان نییە، سەلماندن و دۆکیومێنت و بەڵگە هیچ کاریگەرییەکی نییە.
کاتێک ئەم دۆخە فەراهەم دەبێت، قۆناغی دواتر قۆناغی درووستکردنی ناسەقامگیرییە. کە زۆر کەمتر لە قۆناغی پێشووتر دەخایەنێت. لەم قۆناغەدا بنەما سەرەکییەکانی گەلێک دەکرێنە ئامانج: وەک ئابووری، پەیوەندییەکان، سیستەمی بەرگری. پاش ئەمە قۆناغی سێیەم دێت کە قۆناغی قەیرانە. کاتێک قەیران درووست دەبێت زەمینە دەسازێت بۆ دەستوەردانی ئەوانی دیکە بۆ ئاساییکردنەوە. لەم قۆناغەدا ئیتر وڵات لە ئاستی ناخی کەسەکان، دنیابینییان، پاشان ژیانی ڕۆژانەیان بەتەواوی دەستی بە سەردا دەگیرێت.
لێرەدا دوو پڕۆسە لە ئارادایە. یەکەم، مێشک شۆردنەوە، دووەم، وەرگرتنی ئەو زانیارییانەی کە لە مێشکشۆرەکانەوە دێت. یەکەمیان دس-ئینفۆرمەیشنە (disinformation)، دووەمیان، مسئینفۆرمەیشنە (misinformation). هەمیشە هەردوو پڕۆسەکە لە ئارادان. هەروەها پڕۆسەکە بە ڕاستەوخۆیی و ناڕاستەوخۆیی بەڕێوەدەچێت، لەلایەن سیخوڕ و گەمژەی بەسوودەوە. [چەمکی گەمژەی بەسوود، بە گشتی دەگوترێت کە لینین دایڕشتووە، بەڵام لە ڕاستیدا، کۆمیدیاکەرێکی ئیتاڵی دایهێناوە، مەبەست لێی ئەو نیمچە ڕۆشنبیرانەن کە باوەڕیان پێدەهێنرێت بە کۆمەڵێک شت کە بەرنامەی خەڵکانێکی ترە، بەڵام ئەوان وەها دەزانن بەرنامە و دنیابینی خۆیانە].
دۆخی داڕمانی تاکی کورد، پاشان ئەگەری داڕمانی سەرجەم پڕۆسەکە بە چەند قۆناغێک بەڕێوەچوو. قۆناغی یەکەم، هەردوو حیزب، یەکێتیی و پارتی نەیانتوانی جۆرێک لە سیستەمی سیاسی دابڕێژن کە لەخۆگربێت، بەو مانایە هەوڵی ئەوە بدات کە چۆن کۆمەڵگە لەخۆی بگرێت، ئینکلوسیڤ. بەڵکوو ئەو گرێ دەروونی و دەزگایی و ئاگاییانە کە لە سەردەمی پێشووترەوە هەیانبوو درێژەیان پێدا. ئەم دۆخە بە دەست گرێی دەروونی و شەخسی و کەمی ئاگایی و ترس لە زانیاری و ڕکەبەری ئەوی تری باڵ و شەخسی دەیناڵاند و دەناڵێنێت.
ئەم قۆناغە لەلایەن کۆمەڵگەی کوردییەوە بەرگریی لێنەکرا، بەڵکوو بە زۆری قبووڵکرا، لەبەر نەبوونی زانیاری و ئاگایی و دەزگای نوێ و ڕێگەپێنەدانی .نەبوونی توانای دەستنیشانکردنی گرێکان و هەوڵدان بۆ چارەسەریی بەردەوامی دا بە هەڵە بە دوای هەڵەدا.
ئەمە دەرفەتێک بوو بۆ هێزە ئیقلیمییەکان بۆ ئەوەی لە ڕێگایەوە ئیدارەی هەرێم بدەن وەک جێگایەک کە هەرگیز نەتوانێت بە سەر کێشە سەختەکانیدا سەرکەوێت.
ئەمە لە شەڕی ناوخۆدا بە چڕی دەستی پێ کرد. کاتێک لە 1998 ڕێککەوتنی واشنتۆن دەکرێت، تورکیا جەخت لەسەر درێژەدان بە دۆخی دووزۆنی هەرێم دەکاتەوە. ئەم جەختکردنەوەیە بە نیازی پەرتکە و زاڵبە بوو. سیاسییەکانی هەرێم، ئەمەیان پێخۆش بوو چونکە بەلای ئەوانەوە حوکمداری یانی ئەوەی کە ئەوان حوکمداربن، نەک بەڕێوەبردنی کاروباری کۆمەڵگە.
قۆناعی دوای ئەمە قۆناغی کرانەوەیە. کۆمەڵگەی کراوە، ئەگەر ئامادەنەبێت بۆ کرانەوە، ئەوا کرانەوەکەی دەبێتە مایەی هەڵوەشاندنەوەی. بەڵام ئەگەر ئامادەبێت ئەوا بە پێچەوانەوە دەبێتە مایەی بەهێزیی. بەڵام کۆمەڵگەی کوردی ئامادەنەبوو بۆ کرانەوە، چونکە خەسڵەتی کرانەوە بەو جۆرەیە کە ئەگەر لە هەناوی خۆتدا هێز و چوارچێوەکانت نەبێت بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەوەی دێت مامەڵە بکەیت، ئەوا بە ئاسانی دەبیتە نێچیری ئەوانی دیکە.
کورد نە خاوەن کلتورێکی وەها پتەوبوو کە بتوانێت بەرگەی ئەمە بگرێت نە دەزگا نوێکانی، وەک زانکۆ و میدیا و ڕۆشنبیرانی، هێندە تۆکمەبوون کە بتوانن مەتەرێزێکی وەهای بۆ درووست بکەن هەتا بتوانێت خۆی بە دنیا دەوڵەمەند بکات. بۆیە بوو بە بەرخۆری دنیا نەک سوودمەندبوون لێی.
دیارە هەندێک هۆکاری دیکە پاڵنەری گەورەبوون بۆ ئەمە. یەکێک لە گەورەترین هۆکارەکان بەشاربوونی خێرای کۆمەڵگەی کوردییە. ئەم پڕۆسەیە مرۆڤی کوردی لە زۆر ڕەگی دابڕی و بە هەندێک ڕواڵەتی ڕووکەشی ناساند. بەڵام بەبێ بوونی توانای جوڵەی خێرا. لێرەدا چەمکێکی دۆلۆزی هەیە کە ڕایزۆمە، بە مانای کشان بە سەر ڕووکەشدا بەبێ بوونی ڕەگ، بەڵام ئەمە بۆ مرۆڤی کورد سەختە بەرجەستە بێت. ئەو جەدەلەی لەنێوان داربوون و هەرێزبووندا هەیە لێرەدا جێگای بایەخە. دار ئەو بوونەوەرەیە کە ڕەگی هەیە، لە جێگای خۆیدایە، کاتێک ڕەگەکانی دەچنە قوڵایی و تاریکی خاک، پەلەکانیشی لە شینایی ئاسماندا پەلوپۆدەکەن. بەو مانایە هەردوو پڕۆسەی ئازارچەشت و چوونە قوڵایی و پەلکشان و چوونە پانتایی هەیە. بەڵام مرۆڤی شاریی لەم ئەزموونانە دادەبڕێت، ئەگەر سیستەمی نوێ نەبێت ئەوا لە دنیایەکی شلی هەمیشە گۆڕاودا تووشی دڵەڕاوکێ دەبێت. [بۆ ئەم پاشخانە لە ئاستی ئەوروپادا کە کەسێکی وەک کارل مارکسی تیادا درووست دەبێت، تێگەیشتن لە پەیڤە هۆنراوەییەکانی ناو مانیفێستی کۆمۆنیزم بە سوودە].
شار پانتایی شل بوونەوەیە. ئەمەش هۆکاری ئەو دووفاقیەیە کە ئەمڕۆ دنیای کوردی بە دەستییەوە دەناڵێنێت، لەلایەک دەیەوێت لە هەموو نوێیەک سوودمەند بێت لەلایەکی دیکە لە هەموو نوێیەک دەترسێت، بۆیە دینداری توندی تیک-تۆکی بەرهەم دێت.
کاتێک خەڵکی کورد پەرتبوون و هەڵەی گەورەیان کرد و ڕەگیان نەما و بە ئاسانی کرانەوە لە بەرانبەر ئەوانی دیکەدا، ئیدی بوون بە نێچیری پڕۆسەی مێشک شۆردنەوە. ئەم پڕۆسەیە ئەمڕۆ لە ئاستێکدایە کە کورد بڕوای وەها نییە کە دەتوانێت خۆی خۆی ڕزگار بکات، هەر گرووپێک فریادڕەسێکی بۆ دیاری دەکەن. هەموو هێزە کوردییەکان بڕوایان وەهایە ئەگەر پشتیوانێکی دەرەکیان نەبێت نامێنن.
کۆمەڵگەی کوردی لە دۆخێکی ئاڵۆزی داڕماندایە. دۆخێک کە ناتوانێت وێنای دنیایەکی جیاوازی پێ بکرێت. هەمووان بە ڕازی و ناڕازی هەوڵی درێژەپێدان بە یەک مۆدێل دەدەن. ئەوەی بەغداییە، ئەوەی تارانییە، ئەوەی #هەولێر#ییە یان ئەوەی ئەنکەرەییە، هەموو هەر هەوڵی ئەوە دەدەن و پەیمانی ئەوە دەدەن کە ئەوەی هەیە وەک خۆی لێبکەنەوە و درێژەی پێبدەن. لە کاتێکدا هەموو دەبوو لەوە بەئاگابن کە ئەوەی هەبوو تێپەڕی.
جیاوازی نێوان کۆمەڵگەی خاوەن کلتور و کۆمەڵگەی بێکلتور ئەوەیە کە کۆمەڵگەی بێکلتور لە بەردەم قەیرانەکاندا دادەڕمێت یان دەبێتە نێچیرێکی ئاسانی هێزەکانی دیکە، بەڵام کۆمەڵگەی خاوەن کلتور لە بەردەم قەیراندا فێری نوێ و داهێنان و بەرگری و بەرخودان دەبێت. [1]
ئەم بابەتە 65 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 16-12-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-12-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 27-03-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 29-03-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 65 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
ژیاننامە
موتیع جەباری
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
پێ پەتی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
سواکردنەوە
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
پەرتووکخانە
یار و نەیار
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
کورتەباس
سۆبەی دار
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
تەها کەریمی
01-01-2009
هاوڕێ باخەوان
تەها کەریمی
ژیاننامە
خاڵە ڕەجەب
04-09-2010
هاوڕێ باخەوان
خاڵە ڕەجەب
ژیاننامە
میم ڕەعنا
09-08-2017
سەریاس ئەحمەد
میم ڕەعنا
ژیاننامە
سەید کامیل نیزامی
31-05-2018
سەریاس ئەحمەد
سەید کامیل نیزامی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا زێڕین
30-01-2021
زریان سەرچناری
عەبدوڵڵا زێڕین
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مووچەکەمان زیاد دەکا
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
28-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
یار و نەیار
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
27-05-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
27-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
غەریبیت دەکەم
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,898
وێنە 106,293
پەرتووک PDF 19,330
فایلی پەیوەندیدار 97,312
ڤیدیۆ 1,399
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
ژیاننامە
موتیع جەباری
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
پێ پەتی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
سواکردنەوە
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
پەرتووکخانە
یار و نەیار
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
کورتەباس
سۆبەی دار
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.562 چرکە!