نووسینی: #کرێکار قادر# ڕووستایى
لە دوای شۆردنی گەڵاکانی زەیتوون لە سێبەردا دابنرێت تاوەکوو وشک دەبێتەوە.
=KTML_Bold=چۆنییەتی ئامادەکردنی چای گەڵای زەیتوون:=KTML_End=
چەند دانە گەڵای زەیتون (3-5) دەکرێتە ناو قۆری چایی و ئاوی کوڵاو دەکرێتە ناوی و دادەنرێت لە دوای (15خولەک) دەتوانرێت بخورێتەوە.
=KTML_Bold=بەکارهێنانی:=KTML_End=
خواردنەوەی یەک پیاڵە ڕۆژانە سێ جار بخورێتەوە.
=KTML_Bold=سوودەکانی زانستییەکانی چای گەڵای زەیتوون:=KTML_End=
1-بەرزی پەستانی خوێن دادەبەزێنێت.
2-ڕێژەی شەکری خوێن کۆنتڕۆڵ دەکات.
3-گیرانی بۆرییەکانی خوێنی دڵ دەکاتەوە و لە ڕەق بوون دەیپارێزێت و ڕێژەی جەڵتەی دڵ کەم دەکاتەوە.
4-بۆرییەکانی خوێنی لەش (خوێنبەرەکان) لە ڕەق بوونی دەپارێزێت وە ڕێژی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک و جەڵتەی دڵ کەم دەکاتەوە.
5-ڕێژەی چەوری خوێن دادەبەزێنێت.
6-دژەڤایرۆسێکی زۆر بەهێزە بەتایبەتیی ڤایرۆسی مێکوتە و (herpes)، ڤایرۆسی (التهابی) جگەر.
7-دژی شێرپەنجەیە بەگشتی.
8-دژی پیربوونی لەشە بەتایبەت پێستی دەموچاو بەگەنجی دەهێڵێتەوە.
9-دژی هەوکردنی گەدە و قۆڵۆن و ڕیخۆڵەیە.
10-دژە بەکتریا و میکرۆبە.
11-لەش پاک دەکاتەوە لە ماددە ژەهراوییەکان.
=KTML_Bold=شێوازی دەرمانی:=KTML_End=
بە کەپسول، گولاج، حەب، پاودەر ( تۆز) دەتوانن ئامادەی بکرێت و بخورێت.
=KTML_Bold=کاریگەریی لاوەکی زۆر خواردنەوەی چای گەڵای زەیتوون:=KTML_End=
بێهێزی، سەرئێشە، هێڵنج، سکچوون، ئارەقکردنەوە، ئاوی لوت، ئازاری جومگەکان.
کرێکار قادر ڕووستایى
نووسەر و شارەزا لە بواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری. [1]
#25-03-2024#