ناو: هیدایەت
نازناو: د.هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ناوی باوک: عەبدوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1954
ڕۆژی کۆچی دوایی: #06-06-2008#
شوێنی لەدایکبوون: #قەرەداغ#
شوێنی کۆچی دوایی: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
لە ساڵی 1983-1984 بەشی کوردی، کۆلێژی ئاداب، زانکۆی سەڵاحەدینی تەواوکردووە، سەرەتا فەرمانبەر بووە لە بەڕێوەبەرێتی پۆستە و گەیاندن، ساڵی 1986 لە زانکۆی سەڵاحەدین بۆ خوێندنی ماستەر وەرگیراوە، دوایی تەواوکردنی نامەکەی، لەلایەن ڕژێمەوە نامەکەی ڕاگیراوە، دواتر لە ساڵی 1993 دا بڕوانامەی ماستەری لە زمانی کوردیدا بەدەست هێناوە. لە دوای ڕاپەڕین و دامەزرادندنی زانکۆی سلێمانی، لە دەستەی یەکەمی مامۆستاکانی زانکۆ بووە، لە بەشی کوردی کۆلێژی زمان، ساڵی 2003 بڕوانامەی دکتۆرای بەدەست هێناوە. لە ژیانیدا چەندین پۆست و چەندین خەڵاتی ڕێزلێنانی وەرگرتووە، لە گۆڕینی پەرتووکەکانی قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی ئەدەبی کوردیدا بەشدار بووە، لە بەرەبەیانی06-06-2008 لە نەخۆشخانەی بوژاندنەوەی دڵ، کۆچی دوایی کردووە.
د.هیدایەت، سێ دیوانی چاپکراوی هەیە:
-#خۆ من سێبەری باڵات نیم#، ساڵی 1979.
-هەرێمی ئاوابوونی پیاو، ساڵی 1996.
-دووریت هەورێکە لە باریندایە، ساڵی 2007.
هەر وەها خاوەنی ڕۆمانە هەڵبەستێکە بە ناونیشانی (پیاوێک لێرە چاوەڕێتە) جگە لە بڵاوکردنەوەی (12) وتار لە بارەی هەڵبەست و ڕەخنە و لێکۆڵینەوە، خاوەنی فەرهەنگێکی کوردی عەرەبییە بە ناوی (کارگێڕی) و خاوەنی چوار لێکۆڵینەوەیە.
[1]