ناونیشانی پەرتووک: لێکۆڵینەوەیەکی زمانەوانی سەبارەت بە هەڵبەستی هۆرمزگان
ناوی نووسەر: #فازڵ ئوسوڵیان#
ساڵی چاپ: 2024
ژمارەی چاپ: یەکەم-دیجیتاڵی
پوختەی بابەتی هۆرمزگان بە کوردی:
هۆرمزگان!
نزیکەی سەدەیەک بەر لە ئێستا، لە ناوچەی هەورامان پارچە چەرمێک دۆزرایەوە کە هەڵبەستێکی لەسەر نووسرابوو بە زمانی کوردیی هەورامی و بە خەتی پەهلەوی کە باسی هێرشی سپای ئەرب دەکات بۆ سەر کوردستان لە سەدەی یەکەمی کۆچیدا. ئەم هەڵبەستە (هۆرمزگان) لەلایەن مامۆستایانی خەت و زمانی پەهلەوییەوە وەرگێڕاوەتەوە سەر زمانی فارسی. بەڵام هەر لە سەرەتای پەیدابوونییەوە هەتا ئێستا کەسانێک لە دژی ئەم هەڵبەستە و دژی ئەو کەسەن کە بڵاوی کردووەتەوە و ئەم هۆنراوەیە بە ساختە و ئەو کەسە / کەسانەی کە بڵاویان کردووەتەوە وەک ساختەکار ناویان لێ دەبن.
ئەم لێکۆڵینەوەیە بە شێوەیەکی زانستی نیشان دەدات کە ئەم هەڵبەستە ناتوانیت ساختە بێت و ئەو تۆمەتانەش هیچ بنەمایەکیان نییە و ئەو کەسەش کە تۆمەتی لێ دراوە بێ تاوانە. [1]