نۆ عەربەی لە زکی گیردەبێ، دوو قسەی لەسکی گیرنابێ.
عەربە: بڕێکی پێوانەییە بۆ کێشانی دەغڵ، بەرانبەرە بە دوو سەد و پەنجا و شەش کیلۆ. لە کۆمەڵگەدا کەسانێک هەن کە ناتوانن نهێنی قسەوباسی ناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بپارێزن، هەرچی ببیستن ڕاست یان هەڵە، هەمووی بڵاودەکەنەوە. بۆ کەسێک بەکارێت کە زمانی شڕ بێت و قسە لە دەمیدا نەوەستێت.[1]