گا لە گاڕانی، شوڕ لە تەڕاشی.
گاڕان: بە کۆمەڵێک مانگا و گا دەوترێت کە گاوان بیانبات بۆ لەوەڕ، گەر گایەک لە گاڕان جیاببێتەوە، بێگومان گورگ دەیخوات. شوڕ: دەنگی ڕژانی ئاو، تەڕاش: تڵیش (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، واتە: کاتێک دەنگی ئاو دەبیسترێت کە لە جێگەیەکی بەرزەوە بڕژێتە ناو تڵیشێکی شەقبووی زەوییەوە، مەبەست لەوەیە هەر شتێک لە جێگەی خۆیدا بەهاداریی هەیە. [1]