گا نەچێتە گاڕانێ گەوەرە نابێ.
گا: ئاژەڵێکی چوارپێی بەهێزە، لە کوردەواردا بۆ زەوەی کێڵان بەکاردێت، گاڕان: بە کۆمەڵێک مانگا و گایە دەوترێت کە گاوان بیانبات بۆ لەوەڕ. مەبەست لەوەیە کە مرۆڤ لە تەمەنی منداڵی و هەرزەکارییەوە تێکەڵاوی کۆمەڵگە نەبێت، نەریت و یاسای کۆمەڵایەتی فێرنابێت. [1]