گای جووتی نەدەکرد، جوتیار ساحێبی دەبرد.
گا: ئاژەڵێکی چوارپێی بەهێزە، لە کوردەواردا بۆ زەوەی کێڵان بەکاردێت. جووت: مەبەست لە کرداری زەوی کێڵابە بە نیروئاموور و جووتەگا. ساحێب: خاوەن. بۆ کەسێکی تەممەڵ و کارنەکەر بەکاردێت کە نەیەوێت هیچ جۆرە کارێک بکات، هەرچەندە هەلی باشی بۆ هەڵکەوێت. [1]