گیا لە بەیارا، گۆشت لە بێعارا.
بەیار: بە زەوییەک دەوترێت کە چەند ساڵێک بێت نەکێڵرابێت (فەرهەنگی خاڵ) ئەو جۆرە زەوییانە گیای کەم لێدەڕوێت و شوانکارە کەڵکی کەم لێوەردەگرێت، بێعار: کەسی بەرچاوتەنگ و عەجوول لەکاتی نانخواردندا پەلاماری هەموو خۆراکێک دەدات، نەریتی نانخواردن نازانێت. بۆ کەسی بێباک بەکاردێت. [1]