گورگ مەڕی دەڕفاند، ڕێوی دەیوت: بردمان بردمان چاک چاکمان کرد.
سرووشتی ئاژەڵی گورگ وایە کە کەوتە ناو ڕانێکی هەزار سەرییەوە، ملی هەمووی دەشکێنێت و تاقبڕیان دەکات، پاشان دانەیەکیان دەبات و خاوەنی ڕان مایەپووچ دەکات. بۆ کارێکی گران بەکاردێت، کەسێکی ئازا و بوێر ئەنجامی بدات، لەولاوە کەسێکی ترسنۆک و فێڵاویی خۆی بخاتەناوی و خۆی بکات بە برابەش.[1]