گوتیان: گورگ هەڕۆ نۆرە مەڕتە، گوتی: پێم خاوسە بەڵام ناچارم.
گورگ: ئاژەڵێکی گۆشتخۆری دڕندەی کێوییە، نۆرەمەڕ: مەبەست لە چەند شوانێکە کە بەسەرە یان نۆرە بچنە لای مەڕ، گەر کەسی خراپ بکرێتە بەرپرسی هەر کارێک، بێگومان زیانی لە قازانجی زیاترە. بە کەسێک دەوترێت ئارەزووی شتێک بکات، کورد واتەنی دەمی ئاو بکات بەڵام خۆی گران بکات. [1]