گێرە بێ بنە نابێت.
گێرە: مەبەست لە گێڕانی چەند گایەکە بەناو خەرماندا، بۆ ئەوەی دان و پووش لەیەک جیابکاتەوە، لە کوردەواردا گێرە بە گا کراوە، بنە: بەو گایە دەوترێت کە لە گێرەدا لە ناوڕاستی گاکاندایە و بەردەوام دەسووڕێتەوە، بەشێکی گەورەی هەڵسووڕانی گێرەکەی لەسەرە. مەبەست لەوەیە هیچ دیوارێک بەبێ بناغە قایم نابێت. [1]