حاجی لەقلەق هەرچەندە هەژارە بەڵام مارخۆرە.
لەقلەق یان حاجی لەقلەق: باڵندەیەکی کێوییە و لە کوردستان دەژیی، خۆراکی مار و بۆق و گیانەوەری بچووکە، واتە: کەسێکی بەڕووکەش هەژار و بەناوەرۆک ئازا، مەبەست لەوەیە کەسێک بە ڕووکەش هەژار و داماو دیار بێت، بەڵام لە ناوەرۆکدا کەسایەتییەکی ئازا و بوێری هەبێت.[1]