لۆ من هەر بە ڕوبەی قەرەتەپەیە
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (لۆمن هەر بە ڕوبەی قەرەتەپەیە)، هاوشێوەی ئیدیۆمی بە#ڕبەی تەقتەق#ییە، قەرەتەپە گوندێکە سەربە شارەدێی (#دیبەگە# )ی شارۆچکەی #مەخموور# کەسێک ئەو ئیدیۆمە بەکاردەهێنێت کە هەرچەندە بارودۆخەکان بگۆڕێن ئەو باروگوزەرانی ناگۆڕێت و هەروەکوو خۆیەتی.[1]