ئێسکی بشکێنی گووی تێدایە
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ئێسکی بشکێنی گووی تێدایە)، هەندێک جاریش وتراوە: هێسکی بشکێنی گووی سەی تێدایە، ناوەوەی ئێسکی مرۆڤ مۆخی تێدایە، لەو ئیدیۆمەدا کراوە بە (گوو) واتە پیسایی و پاشەڕۆ و شیاکە، ئەو ئیدیۆمە بۆ کەسێک بەکاردەهێنرێت کە هەناو ڕەش و گون لەسک و قینلە دڵ بێت و ناخێکی زۆر پیسی هەبێت دەوترێت: ئێسکی بشکێنی گووی تێدایە. [1]