لەبەر قسەی نەخۆشا، گۆلکی بەردانە ماشا.
نەخۆشا: نەخۆش یان بیمار. گۆلک: گوێرەکە. ماشا: ماش جۆرێک دانەوێڵەیە، ساڵانە لە کوردستان دەکرێت. هەندێک جار لە خێزاندا بەقسەی کەسی نەخۆش دەکرێت، لەپێناوی ئەوەی دڵ ڕابگیرێت، لەگەڵ ئەوەدا تووش زیان دەبیت، بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە ڕێگەی ڕەفتار و گفتوگۆوە زیان بە کەسانی بەرانبەری ببەخشێت.[1]