لەبن دارەکییە، چ پەلکی پێوەنییە.
پەلک: گەڵا. مرۆڤ لەژێر دارێکدا بوەستێت کە گەڵای پێوە نەبێت، بێگومان تاو لێیدەدات، واتە: هەموو کەسێک لە ژیاندا تووشی کێشە و گرفت دەبێت، هەموو کێشەیەک ڕێگە چارەیەکی هەیە، بۆ کەسێک بەکاردێت کە ڕەشبینیی دایگرتبێت، هیچ ئومێدێکی بە چارەسەرکردنی کێشەکانی نەمابێت.[1]