لە قرژاڵیان پرسی، کو بە هەردوو سەران دەڕۆی؟ وتی: چ لە لاوان بەعەیب ناگیرێ.
قرژاڵ: گیانەوەرێکە لە کانیاو و ئاوی سازگاردا دەژیی، توانای هەیە، لەسەر لا بەڕاست و چەپدا بڕوات، لە نەریتی کوردەواردا سنوورێکی ڕەوشتیی هەیە، هەر کەسێک لێی لابدات، تووشی نەنگی دەبێت، لە پەندەکەدا قرژاڵ بە کەسی گەنچ چوێنراوە، بۆ گەنجێک بەکاردێت کە لە ژیانیدا ئارەزووی چی بکات ئەنجامی بدات ئاساییە، چونکە کەسی گەنج و لاو هەندێک ڕەفتار لە شانی بەنەنگی ناگیرێت.[1]