لە ماڵی حاکمی وایە، ماڵی گاوان بە نیسکێنێ مردینە.
حاکم: مەبەست لە کەسی دەسەڵاتدار و ساماندارە کە تەنیا خۆی بە شت دەزانێت و کەسانی تر بە هیچ، کۆمەڵگەی چینایەتی مرۆڤەکانی بۆ دەسەڵاتدار و بێدەسەڵات دابەشکردووە، کەسانی خاوەن دەسەڵات تەنیا ژیانکردنیان بۆ خۆیان دەوێت، بۆ کەسانێکی ساماندار بەکاردێت کە هەژاران بە کەم تەماشاکەن.[1]