یەک لەسەر حەوت ڕەزان بوو، گانی بە پەسێر دەدات.
ڕەزان: مەبەست لە ڕەزی ترێیە، پەسێر: بەرسیلە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، واتە: جوتیارێک خۆی خاوەنی ڕەز و ترێ بێت، ناکرێت بەرسیلە کە خەڵکی قەرز بکات و لەسەر ڕووزەرد بێت. بۆ کەسێکی نەزان و گەمژە بەکاردێت کە ئابڕووی بۆ شتێک بەرێت کە خۆی زۆری هەیە.[1]