کارەکەران کارەکەر گرتن، نۆکەران زڕت تێوەردینا.
کارەکەر: بە کەسێک دەوترێت کە خزمەتی ماڵێکی ساماندار بکات بەرانبەر بە بڕێک دراو. نۆکەر: غوڵام (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، واتە: هەندێک کەس لە ژیاندا وەک کارەکەر کاردەکات، کەی بیەوێت واز دێنێت و کارێکی باشتر دەکات، بەڵام هەندێک کەس هەیە خۆی نۆکەری بۆ خەڵکی بێەرامبەر دەکات، مەبەست لەوەیە کەسێک کە کۆیلە و نۆکەر بێت، تا کۆتایی تەمەنی بەشێوەیە دەمێنێتەوە، هیچ پێشکەوتنێک لە ژیانیدا ڕوونادات و ئازاد نابێت.[1]