کیژی دادە گیزی، هەرچی بەکنیدا تێپەڕی، پەلاری خۆی تێدەگری.
کیژ: کچ. دادە گیز: مەبەست لە ئافرەتێکی دەمشڕی قسە هێن و بەرە، پلار: توانج. لە کۆمەڵگەدا هەندێک کچ لە دایکییەوە بۆی ماوەتەوە، قسە لە دەمیا ناوەستێت، هەرچی ببیستێت دەیدرکێنێت، بۆیە بەردەوام تووشی لێپرسینەوە دەبێت، بۆ کچێک بەکاردێت کە هەرچی هەستێت لێپێچینەوە بەرانبەر ڕەفتار و کرداری بکات.[1]