کیژی داک پەسەنێ، سەری دەچێتەوە سەر گاسنێ.
دایکی باش گەر منداڵ بە درووستی پەروەردە بکات و خۆی لێی ڕازی بێت، بێگومان داهاتووی باشی دەبێت، لەناو خزمایەتی و پەیوەندی کۆمەڵایەتیدا کەس گلەیی لێناکات، مەبەست لەوەیە کەسێک پەروەردەی باش و درووست بێت، لە داهاتوودا کەڵکی بۆ دەوروبەر دەبێت. [1]