کیژی گەورە گندۆرەیە، ماوە دەڕزێ.
گندۆرە: کاڵەک. سرووشتی وایە دوای پێگەشتن گەر لە بڕکەکە نەکرێتەوە و نەخورێت، زوو خراپ دەبێت و بۆگەن دەبێت. واتە: ئەو کچانەی کە دەمێننەوە و بەهۆکاری جیاواز کوڕان ناچنە داوایان، یان لە بنەڕەتدا خۆیان بە کەس ڕازی نین، وردەوردە تەمەنیان هەڵدەکشێت و جوانی سرووشتی لەدەست دەدەن، دواتر قەیرە دەبن و کەس نایەوێن، وەک کاڵەک خراپ دەبن.[1]