کچەتیمە بەتەنە
لەبەرخۆت دیت قوتنە
لێی پەیدابوو فیتنە
بەتەن: پەنای سێبەر، قووتن: دارکاریکردن (هەنبانە بۆرینە)، فیتنە: ئاشوب و ئاگربەرپاکردن (فەرهەنگی شێخانی)، مەبەستی کە هەندێک ناکەسە کە لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا ئاژەوە دەنێنەوە و لەسەری دارکاری دەکرێن و لێدەدرێن. بۆ ناکەسێکی ئاژاوەچی بەکاردێت کە ژیانی گۆڕانی بەسەردابێت و خراپەکاری ئەنجامبدات. [1]