کتکی مۆن، دووگی گەورە دەدزێت.
کتک: پشیلە یان گوربە. دووگ: مەبەست لەو چەورییەیە کە بە پاشی مەڕەوەیە، لە کوردەواردا دەکرێتە ناو شلەوە. تام و لەزەتی دەداتێ. پشیلە زۆر ئارەزووی دەکات و دەیخوات، مەبەست لەوەیە لە دانووستاندا کەسی بێدەنگ و کڕ، ترسناکە و زیانی گەورە دەدات.[1]