کەرەکەی وسوو نەبێ، لۆخۆی نەبێ، لۆ خەڵکی ئەبێ.
وسوو: ناوی کەسێکی نەناسراوە. هەندێک مرۆڤ لە ژیانیاندا توانای بەڕێوەبردنی کارەکانی ژیانی خۆیان نییە، ئەو کاڵا و کەلوپەلانەی هەیانە، خۆیان ناتوانن یان نازانن کەڵکی لێببینن، بەڵام هەمان کاڵا بەدەستی کەسێکی ترەوە بەهای خۆی هەیە، بۆ شتێک بەکاردێت کە بۆ خاوەنی کەڵکی نییە، کەچی بۆ خەڵکی کەڵکی هەیە. [1]