ئاو لەبەری نەڕوات، بۆگەن دەبێت.
هەر ئاوێک لە جێگەیەکدا بمێنێتەوە و لەبەری نەڕوات، دوای کاتێکی دیاری کراو بۆگەن دەبێت و بەکەڵکی خواردنەوە نایەت، مەبەست لەوەیە کەسێک زۆر لە دۆخێکدا بمەنێتەوە، هیچ ئاڵوگۆڕێک لە ژیان و گوزەرانیدا نەکات، لێی دەبێزرێت و زیان دەکات. [1]