ئەوەی بۆ ڕاوە ماسی بچێت، گونی تەڕ دەبن.
بێگومان ئەو کەسانەی کە ڕاوەماسی دەکەن جەستەیان بە ئاو تەڕ دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا ماندوودەبن، پەندەکە بۆ کەسێکی تەممەڵ و کارنەکەر بەکاردێت کە بیەوێت لە کار و کاسپیدا دەستکەوت و قازانجێکی زۆری هەبێت بەڵام هیچ خۆی ماندوونەکات و ئارەق نەڕیژێت ببێتە خاوەنی سەروەت و سامان.[1]