دنیا بڵقی سەر ئاوە.
بڵق: بۆشاییەکە لە بەشی سەرەوەی ئاودا درووستدەبێت، بە هەوا یان بە هەر شتێکی ئاسایی دەتەقێت و کۆتایی دێت، مەبەست لەوەیە ئەو ژیانەی مرۆڤ تێیدایە، لەبەر ئەوەی سەرەتا و کۆتایی هەیە، شتێکی زۆر گرنگ نییە. چۆن بڵقێک دەتەقێت و نامێنێت، مرۆڤیش کە مرد وەک بڵقی ئاو وایە، وەک ئەوەیە کە هەر نەبووبێت.[1]