پایز زوو داکە، بەهار زوو ڕاکە.
مەبەست لەوەیە کە مرۆڤ دەبێت لە سەرەتای وەرزی پایزدا، خۆراک و پێویستی بۆ سەرما و سۆڵە لە ماڵدا ئامادە بکات، چونکە لەو وەرزەدا کار و کەسابەت کەمە، هەروەها لە وەرزی بەهاردا دەبێت زوو بڕواتەدەر بۆ کار و کەسابەت چونکە ئاو و هەوا بەرەو خۆشی دەچێت.[1]