پیاوی بێ عەقڵ چەند زل بێت، وەک کەندووی بۆشە.
عەقڵ: بیر و هۆش. کەندوو: ئەمباری لە کوردەواردا لە سووچێکی ژووردا بە قوڕ ئەمبارێک درووست دەکرێت، دانەوێڵەی تێدا هەڵدەگیرێت، کەندووی بۆش بە ئەمبارێک دەوترێت کە بەتاڵ بێت و هیچی تێدا هەڵنەگیرێت، مەبەست لە کەسی نەزانە مێشکی وەک ئەمباری بۆش وایە، هیچی تێدانییە. [1]