پیاومان ئاغا بێت، کابانمان ئاغاژن بێت، حاڵمان حاڵی سە بێت.
ئاغا: مەبەست لە کەسی دەست سپییە، ئاغاژن: مەبەست لە ئافرەتێکە کە لە ماڵی خۆیدا کار نەکات، واتە: هەندێک ماڵ هەیە خاوەنی دەست بەتاڵە و هەمیشە مایەپووچە. واتە: مرۆڤ کاتێک لە ماڵەباوانی دەست سپی بێت، هیچی بەهیچ نابێت. هەمیشە دۆخی خراپ و قەرزار دەبێت. [1]