مار ماری بخوات عەزیای لێپەیدادەبێت.
عەزیا: یان حەزیا واتە: هەژدیها. لە کوردەواردا مار کاتێک ماری بچووکتر لە خۆی دەخوات، قەبارەی لەشی گەورەتر دەبێت، پێی دەوترێت: عەزیا یان ماری ماخۆر، مەبەست لەوەیە هەتا کەسێک خەڵکی نەچەوسێنێتەوە و سامان کۆنەکاتەوە نابێتە چەوسێنەر و دەسەڵاتدار.[1]