مار دەمی لە ئاودابوو، لێیمەدە.
مار خشۆکێکی ژەهراوییە، لە گەرمیان و کوێستانی وڵاتی کوردەواردا بوونی هەیە، لە نەریتی کوردەواردا مار لەکاتی ئاو خواردنەوەدا ناکوژرێت، مەبەستی لە کەسی مەرد و بوێرە کە لە ناوەختدا ناچێتە سەر دوژمن و پەلاماریان نادات، چونکە پیاوی مەرد ڕووبەڕوو لە دوژمن دەدات. [1]