مار سەری پانکراوەتەوە، کلکی ئەجووڵێ.
مار خشۆکێکی ژەهراوییە، لە گەرمیان و کوێستانی وڵاتی کوردەواردا بوونی هەیە، کاتێک سەری مار پان دەکرێتەوە، تا کاتێکی کەم کلکی هەر دەجووڵێت، بە دوژمنێک دەوترێت کە لێدانێکی گەورەی بەرکەوتبێت و تەواو شکستی خواردبێت، هەوڵی هەستانەوە و دەستوەشاندن بدات. [1]