ماست تا نەیژەنی کەرە نادا.
ماست: بەرهەمی سپیایی مەڕوماڵاتە، کەرە: چەورییەکە کە بەکرداری ژەنن لە ماست دەگیرێت (فەرهەنگی خاڵ)، مەبەست لەوەیە کە مرۆڤ لە ژیاندا تا ماندوو نەبێت و ڕەنج نەدات، دەستکەوت و قازانجی دیار نابێت. واتە کەسە کارنەکەرەکان بێبەرهەمترین مرۆڤی کۆمەڵگەن. [1]