ماسی گەورە لە تاڤگەدا ناگیرێ.
تاڤگە: یان سوول بە جێگەیەکی بەرزە دەوترێت کە ئاوی پێدا بێتەخوار، بێگومان ئەو جێگایانە ئاوەکەی خوڕە و ماسی گەورەی تێدا ناژیی، هەموو کارێکی تایبەتیی لە کۆمەڵگەدا کەسی شارەزای خۆی هەیە بۆ ئەنجامدان، واتە: پایەی گەورە لە شوێنی بچووکدا درووست ناکرێت یان کاری گەورە و گران بە پیاوی بوودەڵە و بچووک ئەنجام نادرێت.[1]