ماسی لە بوارا ئەگیرێ.
بوار: بە تەنکاییەکی ئاو دەوترێت کە ڕێگەی هاتوچۆ بدات مرۆڤ بە پێ پێیدا بپەڕێتەوە، لە کوردەواردا لە جێگەی تەنکاودا ماسی دەگیرێت و ڕاودەکرێت، واتە: ئیش و کاری گونجاو لە کاتی تایبەتیی و گونجاودا ئەنجامدەدرێت و دەستکەوتی گەورەی لێ چنگ دەکەوێت.[1]