ماڵ ئەوەیە خێر بداتەوە.
خێر: چاکەکاریی. هەموو کەسێک لە ژیاندا کەم تا زۆر ماڵ یان بڕێک سامانی هەیە، دەبێت لە خزمەت خودی کەسەکەدا بێت، ئەگینا بێبەها دەمێنێتەوە، وەک گەنجینەیەکی ونبووی ژێی گڵ وایە کە کەس کەڵکی لێنابینێت، مەبەست لە سامانێکی دانراوە گەر کەڵکی بۆ خاوەن و کەسانی نزیکی نەبێت، هیچ بەهایەکی نییە. [1]