ماڵی بووکێ گەرمن، ماڵی زاوا نەرمن.
ماڵی بووکێ نەرمێ، ماڵی زاوا گەرمێ.
لە کوردەواردا کاتێک دوو خێزان خزم بن یان بێگانە، کاتێک دەیانەوێت خزمایەتی ژنخوازی ئەنجامبدەن و بەو خزمایەتییە ڕازبن، ماڵی بووک هەتا گەرموگوڕتر بن، ماڵی زاواش نەرمونیانتر دێنەپێش. مەبەست لەوەیە کە دوو خێزان بە خزمایەتییەکی نوێ ڕازببن و پێیان خۆش بێت.[1]