ماڵی پڕە لە ڕازیانە، مناڵی بە دڵئێشە ئەمرێ.
ڕازیانە: بەری گیایەکی بۆنخۆشە، گەڵاکەی وەک شویت وایە، لە کوردەواردا دەکرێتە ناو نانەوە، بۆ نەخۆشی ژانەدڵ باشە (فەرهەنگی خاڵ)، بۆ کەسێک بەکاردێت کە لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیدا چاری کێشەی خەڵک بکات، بەڵام بەردەوام ماڵی خۆی پڕە لە کێشە بێت و پێی چارەسەر نەکرێت. [1]